پێشووتر
دواتر
ڤستیڤاڵی پەیمانگەکەمان ڕاگرایەتی پەیمانگە ئەنجومەنی پەیمانگە تاقیگەی لەدایکبوون تاقیگەی پشکنینی چاو

كورته‌ یه‌ک له‌سه‌ر پەیمانگەی تەكنیكی پزیشكی هه‌ولێر

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ جۆراوجۆر 7 مانگ, 23 ڕۆژ لەمە و بەر

            په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر له‌ ساڵی (2007) دامه‌زراوه‌، یه‌كه‌مین په‌یمانگه‌ی پزیشكی پسپۆڕییه‌ له‌ پێگه‌یاندنی كادری پزیشكی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت. له‌ بواری پزیشكیدا په‌یمانگه‌كه‌مان چه‌ندین پێشكه‌وتنی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی نوێ ی وه‌ك (پشكنینی چاو، یاریده‌ده‌ری پزیشكی ددان، ته‌كنیكی ئامێره‌ پزیشكیه‌كان) وه‌ له‌ كارنامه‌ی داهاتووماندا پڕۆژه‌ی چه‌ندین به‌شی پزیشكی تر ئاماده‌یه‌ بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی بواری ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و كردنه‌وه‌ی چه‌ندین نۆرینگه‌ی ڕاوێژكاری پزیشكی وه‌ك (نۆرینگه‌ی ڕاوێژكاری ددان، نۆرینگه‌ی پشكنینی چاو) به‌ مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان له‌ بواری ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی سه‌نته‌ری كۆمپیوته‌ر بۆ به‌شی ئای تی و كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی-2 ی كۆمپیوته‌ر بۆ باشتر خزمه‌تكردنی قوتابیان له‌ بواری تهكنه‌لۆجیادا.

ئێستا په‌یمانگه‌كه‌مان خاوه‌نی هه‌شت به‌شی پزیشكیه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن: (په‌رستاری، ده‌رمانسازی، یاریده‌ده‌ری پزیشكی ددان، پاراستنی ته‌ندروستی، پشكنینی چاو، تیشك، ته‌كنیكی ئامێره‌ پزیشكیه‌كان، ئافره‌تان و له‌دایكبوون)

په‌یمانگه‌كه‌مان ساڵانه‌ پلانی تایبه‌تی داده‌ڕێژێ بۆ:
      1.       1- ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی قوتابیان و ئاماده‌كردنی هۆڵه‌ زانستیه‌كان و تاقیگه‌ پزیشكییه‌كان.
  1.       2- مه‌شق پێكردنی قوتابیان به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و پڕاكتیكی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كه‌رتی تایبه‌ت.
  2.       3- كردنه‌وه‌ی به‌شی زانستی پزیشكی نوێ له‌سه‌ر داوای كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كاری زیاتر.
  3.       4- دانانی به‌رنامه‌ و پلان له‌گه‌ڵ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی تر به‌ هه‌ماهه‌نگی بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی مامۆستایان و قوتابیان.
  4.       5- دروستكردنی لینك له‌گه‌ڵ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ پێشخستی ئاستی زانستی مامۆستایان و قوتابیان.
  5.       6- كاركردن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ ده‌ره‌كیه‌كان وه‌ك () به‌ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌كانی خوێندن.
          
ڕاگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی پزیشكی پیكهاتووه‌ له‌ نووسینگه‌ی راگر و یاریده‌ده‌رانی راگر و هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كه‌كانی ( كارگیری و دارایی و ووردبینی و ئامار و زانستی و یاسایی و راگه‌یاندن و دلنیایی جۆری و ئه‌ندازه‌ و چاككردنه‌وه‌ و په‌رتوكخانه‌ و تۆمار و به‌شه‌ن ناوخۆییه‌كان و كۆگا ) هه‌ریه‌ك  له‌وانه‌ كارده‌كه‌ن بۆ به‌ریوه‌بردنی په‌یمانگا به‌ شیوه‌یه‌كی زانستی و كارگیری به‌ پێی پسپۆڕی خۆیان.

ژماره‌ی مامۆستایانی په‌یمانگا بریتی یه‌ له‌ (63) مامۆستا و كه‌ له‌وانه‌ (9) دكتۆرا و (57) ماسته‌ر و (10) دبلۆمی بالای یه‌ك ساله‌ و (2) دبلۆمی بالای دوو ساله‌ له‌ بواره‌كانی ( پزیشكی و زانسته‌ بنه‌ره‌تیه‌كان و زمان ) وه‌ به‌كالۆریۆس  له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا (183) یاریده‌ده‌ری ته‌كنیكی راسپیردراون تاوه‌كو تاقیگه‌كان به‌ریوه‌ببه‌ن  ، له‌ نیوانیان (64) بكالۆریۆسه‌ كه‌ یه‌كیكیان خاوه‌نی نازناوه‌ وه‌ (119) دبلۆمی ته‌كنیكی هه‌ن.

ئیستا په‌یمانگه‌كه‌مان نزیكه‌ی( 840) قوتابی هه‌یه‌ كه‌ (420) قوتابی له‌ قۆناغی یه‌كه‌م و (420) قوتابی له‌ قۆناغی دووه‌م كه‌وا ده‌رچووی ئه‌م خوله‌ن بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015).
ئه‌رك و ئامانجی سه‌ره‌كی په‌یمانگه‌كه‌مان بریتی یه‌ له‌ به‌گرخستن و پیگه‌یاندنی كادیری شاره‌زا و لیهاتووی خاوه‌ن زانیاری تیۆری پراكتیكی له‌ بواره‌ جیا جیاكانی پزیشكی دا ، له‌ ریگه‌ی راهینان و مه‌شق پیكردن و ئاماده‌كردنیان بۆكارپیكردنی پسپۆریه‌كانیان له‌ گشت ده‌زگا ته‌ندروستیه‌ حكومی و تایبه‌ته‌كان.
ماوه‌ی خویندنی ئه‌كادیمی له‌ په‌یمانگه‌ بریتی یه‌ له‌ (دوو سال) له‌گه‌ل ماوه‌ی دوو مانگ له‌ ( مه‌شقی هاویبنه‌ ) ده‌رچوانی په‌یمانگه‌كه‌مان بروانامه‌ی ( دبلۆمی ته‌كنیكی ) یان له‌ هه‌ر هه‌شت پسپۆریه‌كان پی ده‌به‌خشری دوای سویند خواردنی یاسایی ، ئه‌مه‌ش له‌ مه‌راسیمیكی سالانه‌ بۆ قوتابیانی  ده‌رچوو ئه‌نجام ده‌دریت.

 

وێنەی باڵاخانەی ڕاگرایەتی

 

ئەم پەیجە 5289 جار بینراوە دواین نوێكردنه‌وه‌: 7 مانگ, 13 ڕۆژ لەمە و بەر

Copyright ©2017 epu.edu.krd. All rights reserved